بارزانی و كازمی هێرشەكانی توركیا و دۆسیەی نەوتیان تاوتوێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بەغدا مەسرور بارزانی و مستەفا كازمی كۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆسەر ناوچە سنوورییەكان و دۆسیەی نەوت كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە رۆژی شەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆشكی حكومی لە بەغدا لە گەڵ سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ مستەفا كازمی كۆبووەوە.

لە میانەی دیدارەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی تەواوی دۆسییە نیشتمانییەكان و ئەو پرسانە كرا كە بۆ ژیانی هاووڵاتیان گرنگن، هەروەها پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و ڕێگەكانی بەردەوامیدان بە كاری هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێكران.

هەردوولا بە توندی دەستدرێژییەكانی توركیایان بۆ سەر خاكی عێراق سەركۆنە و ئیدانە كرد، بەتایبەت هێرشی ئەم دواییە، كە بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی بێتاوان بوونە قوربانی، جەختیش لە گرنگیی رێككەوتن لەسەر دیدگایەكی یەكگرتوو بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو دەستدرێژییە و لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی كرایەوە، بەو ئاراستەیەی كە سەروەری عێراق بپارێزرێت‌ و كار لەسەر ئەوە بكرێت،‌ لە ئایندەدا پێشێل نەكرێت.

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگیی ئەمنیی لە نێوان هێزە ئەمنییەكانی فیدراڵ و هێزەكانی پێشمەرگە و‌ گرنگی ‌ بەردەوامیدان بە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی داعش و ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانی دیكە كرا‌، ئەمەش لەپێناو دڵنیابوونەوە لەوەی جارێكی دیكە نەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی عێراق.

ڕێككەوتن كرا لەسەر قووڵكردنەوەی دانوستانەكانی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان و بەردەوامیدان و درێژەدان بە كاركردن لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێكی هاوبەش و گەیشتن بە حاڵەتێكی یەكگرتوو لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوتدا، بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی باڵای گەلی عێراق بەدەست بهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا