كازمی وەزیرەكان ئاگادار دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك وەزیرانی عێراق وەزیرەكانی حكومەتەكەی لەبارەی بەكار هێنانی پۆستەكانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ئاگاداردەكاتەوە.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق وەزیرەكانی ئاگادار كردۆتەوە بۆ مەبەستی هەڵبژاردن پۆستەکەیان بەکارنەهینن دەڵێت “پێویستە وەزیرەکان لە بیریان بێت کە بە هۆکاری خزمەتگوزاری هاتوون بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان نەک بۆ مەبەستی سیاسی”.

پێش ئەوەی بیر لە خۆبەڕێوەبردنی هەڵبژاردن بکەنەوە، نابێت وەزارەتەکانی خۆیان بۆ هەڵبژاردن بەکاربهێنن بەهیچ شێوەیەك رێگە بەپۆستە وەزاریەکان نادات ببنە ئامێری هەڵبژاردن، وە بە شێوەیەکی پۆلێنیی هەموو جۆرە چەوسانەوەیەکی توانای دەوڵەت لەلایەن کاندیدەکانەوە ڕەتدەکاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، سەرچاوەیەکی نزیک لەمستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەتیکردەوە کازمی نیازی بەشداریکردنی هەبێت لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا