بە فەرمانی کازمی لە هەموو پارێزگای عێراق جگە لە هەرێم زەوی بۆ نیشتەجێبوون دابەش دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند پلانێكیان بۆ دابەشكردنی زەوی بۆ یەكەی نیشتەجێبوون لە هەموو پارێزگاكانی عێراق هەیە، بەڵام پلانەكە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران كە ئەمڕۆ سێشەممە 6ی تەمموزی 2021 بەڕێوەچوو رایگەیاند: هەموو خێزانێكی عێراق مافی ئەوەی هەیە یەكەیەكی نیشتەجێبوونی گونجاوی خۆی هەبێت كە تێیدا شكۆی پارێزراو بێت و گونجاو بێت بۆ ژیانێكی شەرەفمەندانە، ئەمڕۆ چاوم بە لیژنەی هونەریی تایبەت بە ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی تایبەت بە دابەشكردنی زەوی كەوت بۆ ئەوەی بەمزووانە دەستبكرێت بەكاراكردنی لەپێناو دابەشكردنی دادپەروەرانە و شەفافانەی زەوی دوور لە واستەكاری و بەپێی ئەو خاڵانەی كە هەر هاووڵاتییەك هەیەتی.

كازمی ئاشكرایكرد، پلانمان هەیە سەرەتا 550 هەزار پارچە زەویی نیشتەجێبوون لە عێراق دابەشبكەین، لە مانگەكانی رابردوو حكومەت تەرخانكردنی زەویی بۆ 17 شاری نوێ لە هەموو پارێزگاكانی عێراق تەواوكردووە، جگە لە هەرێمی كوردستان نەبێت، هەشت شاریان لە رووی هونەرییەوە تەواوبوون و ئامادەن بۆ دابەشكردن كە 338 هەزار پارچە زەوی لەخۆ دەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا