لە ماوەی مانگێكدا پێنج هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە شەهید بوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ماوەی مانگێكدا بەهۆی هێرشەكانی توركیا پێنج هاوڵاتی لە هەرێمی كوردستان شەهید بوون و چوار بارەگای نوێی سەربازیش دروستكراون.

تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی”سی پی تی”ئەمریكی لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، لە ماوەی مانگێكدا، بەهۆی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان، پێنج هاوڵاتی شەهید بوون، كە سیانیان منداڵ بوون، هەروەها 15 هاوڵاتی دیكەش برینداربوون.

لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا هاتووە، هەر لەو ماوەیەدا چوار بارەگای نوێی سەربازی توركیا لە هەرێم دروستكراون، تۆپبارانی چەند گوندێكیش بەردەوام بووە، هاوكات بەو هۆیەشەوە گوندی”توتەقەڵ”لە سنوری قەزای چەمچەماڵ چۆڵكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا