پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرپرسێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی شۆڕشگێڕی كوردستانی ئێران دەڵێت، ئەنجامدانی هێرشی زەمینی لەلایەن ئێرانەوە بۆسەر بنكە و بارەگای حزبە كوردییەكانی رۆژهەڵات بەدوور نازانرێت، ئەوەش دەخاتە روو، ئێران شارە كوردییەكانی بە سەربازگە كردووە و هێزێكی زۆری بڵاوكردووەتەوە لەناو شارەكاندا و چالاكی مەدەنی دەستگیردەكات.
فەرزین كەرباسی بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی شۆڕشگێڕی كوردستانی ئێران بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دوورنیە بەشێك لەبەرنامە و پیلانی كۆماری ئیسلامی ئەنجامدانی هێرشی زەمینی بێت بۆسەر حزبە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان.
وتیشی: هێزەكانی ئێران لە شارە سنوورییەكان گیروگرفتیان بۆ خەڵك دروستكردووە، چالاكانی مەدەنی دەستگیردەكەن یان بانگیان دەكەن بۆ ئیتلاعات، شارەكانیان بە سەربازگە كردووە و هێزێكی زۆریان لە شارە گەورەكانی وەك كرمان و ئەسفەهان هێناوە.
لەلایەكی دیكەوە دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردووەتەوە تۆپبارانەكانی ڕژێمی ئێران بەردەوامە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان هاتووە: تۆپبارانكردنی بەرزاییەكانی كوردستان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بەردەوامە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆپخانەكانی ئێران لە كاتژمێر 8 ی شەو و دواتر 10 ی شەو بە كاتی هەولێر و هەروەها كاتژمێر1 ی نیوەشەو و3 ی نزیكەو بەیانیی رۆژی شەممە، سەر لەنوێ ناوچەكانی “سیدەكان و بەربزین” یان دایە بەر تۆپباران و ژیان و ژینگەی خەڵكیان لەو ناچەیە وێران كردوە.