پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی ئاماری توركیا رایگەیاند، لە كانوونی یەكەمی 2021دا رێژەی هەڵاوسان 13.58% و رێژەی هەڵاوسانی ساڵانەش بۆ 36.08% بەرزبووەتەوە؛ بەڵام بەگوێرەی راپۆرتی “گرووپی لێكۆڵینەوەی هەڵاوسان رێژەی هەڵاوسان لە كانوونی یەكەمی 2021دا بۆ 19.35% و رێژەی هەڵاوسانی ساڵانەش بۆ 82.81% بەرزبووەتەوە.
دەستەی ئاماری توركیا رۆژی دووشەممە3_1_2022 قەبارەی هەڵاوسانی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی 2021ی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە كانوونی یەكەمدا بەراورد بە هەمان كات لە ساڵی 2020دا، هەڵاوسان بە رێژەی 13.58% بەرزبووەتەوە و هەڵاوسانی ساڵانەش گەیشتووەتە 36.08%.
بەڵام بەگوێرەی راپۆرتی “گرووپی لێكۆڵینەوەی هەڵاوسان” بێت كە هەر ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، هەڵاوسان لە توركیا لە كانوونی یەكەمی 2021دا 19.35% و هەڵاوسانی ساڵانەش بۆ 82.81% بەرزبووەتەوە.
لەلایەكی دیكەوە بەهای لیرەی توركی، لە دەستپێكی مامەڵەكانی ساڵی نوێدا بە رەنگی سوور دەستیپێكرد، لە مامەڵەكانی رۆژی دووشەممەدا 5%ی بەهاكەی لەدەستدا.
لەگەڵ مەترسی بەردەوامی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و سیاسەتی نەختینەیی توركیا، بەهای لیرە لە مامەڵەكانی ئەمڕۆ بە رێژەی 5% بۆ ئاستی 13.92 لیرە بەرامبەر دۆلارێك داكەوت.