دوایین زانیاری لەبارەی چاكسازی لە مووچەی خانەنشینی پلە باڵاكاندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری ئاماری خانەنشینی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، تا دوای جەژنی قوربانی پێویستە سەرجەم پلە باڵاكان ئەو فۆڕمەی كە بەسەریاندا دابەش كراوە، بیگەڕێننەوە، ئەگەرنا رێكاریان بەرامبەر دەگرێتە بەر و مووچەیان رادەگیرێت تا فۆڕمەكە دەگەڕێننەوە.

سەباح موخلیس، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، لە ئێستادا لە پلە باڵاكان تەنها ئەندام پەرلەمانەكان ماون چاكسازییان تێدا بكرێت، كە ژمارەیان 430 ئەندامە و بڕیارە دوای جەژن دەست بە چاكسازی لە ناوی ئەوانیشدا بكرێت.

موخلیس وتیشی: بۆ دیاریكردنی ئەو كەسانەی بە پلە باڵا خانەنشین بوون، فۆرمێكمان دابەش كردووە تا بزانین كێ بە فیعلی پلە باڵا بووە و خانەنشین بووە و كێش كەموكوڕیی هەیە و كێ نایاساییە، كە لە رێگەی ئەو فۆڕمەوە هەموو وردەكارییەكانمان بۆ ئاشكرا دەبێت.

باسی لەوەش كرد: تا ئێستا نزیكەی هەزار فۆرممان بۆ گەڕاوەتەوە و بەشێكیشی ماون و پێویستە تاوەكو دوای جەژن ئەوانیش بیگەڕێننەوە، ئەگەرنا رێكاریان بەرامبەر دەگرینە بەر وەكو راگرتنی مووچە تا فۆڕمەكە دەگەڕێننەوە، چونكە پێویست بوو پێش جەژن فۆڕمەكە بگەڕێننەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا