پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌مڕۆ لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى بڕیاریدا پێداویستییه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا له چوارقوڕنه بگرێته ئه‌ستۆ”.
هیوا قه‌ره‌نى، سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى راپه‌ڕین له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا به پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند:”له میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سنورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بڕیاریداوه پێداویستییه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا له ناحیه‌ى چوار قوڕنه له ئه‌ستۆبگرێت”.
باسى له‌وه‌شكرد، سنورى ئیداره‌ى راپه‌رین به‌ده‌رنیه له‌كێشه و گیروگرفت، له‌م سنوره‌دا چه‌ندین پرۆژه‌ى گرنگ وه‌ستاون له چه‌ند رۆژى رابردوودا به لیستێك هه‌موو ئه‌و پێویستى و پرۆژانه‌ى بۆ ناوچه‌كه گرنگن ئاراسته‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون.
ئەمڕۆ دووشەممە، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به یاوه‌ری شاندێك، بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ناوچەکە و ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکانی سنوری ئیدارەی راپەڕین گه‌یشته قه‌زای رانیه.