سودانی كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ نیویۆرك هێنا

پۆڵەتیك پرێس

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ نیویۆرك هێنا.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ نیویۆرك هێنا، دوای بەشدارییكردنی لە كۆبوونەوەكانی خولی حەفتا و هەشتەمینی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان.

شەوی رابردوو بەكاتی عێراق، لە 78ەمین كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، محەمەد شیاع سودانی وتاری عێراقی خوێندەوە؛ باسی ژیانی خەڵك، چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، پرسی ئەمنی و سەروەریی خاكی عێراق و گۆڕانی كەشوهەوای كرد.

سەرۆكوەزیرانی عێراق لە وتارەكەیدا رایگەیاند، رووبەڕووی گەندەڵی دەبنەوە و دەستیان بە دەستگیركردنی گەندەڵكاران كردووە. هەروەها كار دەكەن بۆ باشتركردنی ژیانی خەڵك.

لەبارەی پەیوەندییەكانی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە كرد، حكومەتەكەی لە ڕێگەی بەرنامەی گشتگیر و جیاوازەوە “باشترین” پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەدەبات بە شێوەیەكی یەكسان كە لە گفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ نوێنەرانی هەرێمی كوردستان و حكومەتە خۆجێیەكان لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق بۆئەوەی دەرفەتەكان بگۆڕن بۆ پرۆژەكان، كە پەرەپێدانی دەرامەت و ئابووریی عێراق بەهێز دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا