پۆڵه‌تیك پرێس:
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا به دامه‌زراندنى ده‌رچووانى كۆلیژه‌كانى پزیشكى له زانكۆكانی (هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى و كۆیه) به ناونیشانى پزیشكى نیشته‌جێى خولاو.
به‌پێى فه‌رمانێكى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه تیایدا هاتووه له‌سه‌ر پێشنیارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پێویستى دام و ده‌زگاكانى ته‌ندروستى به راژه‌ى ده‌رچووانى كۆلیژى پزیشكى، بڕیارماندا به دامه‌زراندنى سه‌رجه‌م ده‌رچووانى خولى یه‌كه‌مى كۆلیژنه‌كانى پزیشكى له زانكۆكانى (هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك، كۆیه).
دامه‌زراندنى ئه‌و ده‌رچووانه له كاتێكدا سێكته‌رى ته‌ندروستى له هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه فشارێكى زۆرى له‌سه‌ره، تا ئێستا به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 80 پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پێشتر خالس قادر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاندبوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 500 كارمه‌ند بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا داده‌مه‌زرێنێت، كه دامه‌زراندنه‌كه‌یان به‌شێوه‌ی به‌گه‌ڕخستن ده‌بێت بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ.