بزانە لەمساڵدا چەند ئۆتۆمبیل هێنراوەتە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

 

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم دەڵێت، لە ماوەی پێنج رابردوودا مۆڵەتی هێنانی ئۆتۆمبیلیان داوەتە زیاتر لە 40 هەزار ئۆتۆمبیل.

ساڵح هەركی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە ماوەی پێنج مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 41 هەزار و 191 ئۆتۆمبیل لە رێگەی وەزارەتی بازرگانییەوە هاتووەتە هەرێمی كوردستان.

وتیشی: ساڵانی رابردوو دوو هێندەی ئەم ژمارەیە ئۆتۆمبیل هاتووەتە هەرێم.

باسی لەوەشكرد، لە ماوەی ئەم پێنج مانگەدا 348 مۆڵەتی بازرگانییان داوە بۆ هێنانی ئۆتۆمبیل.

دەربارەی مەرج و رێنماییەكانی تایبەت بە هاوردە كردنی ئۆتۆمبیل بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم روونیكردەوە، ئەوان تەنها مۆڵەت دەدەنە هێنانی ئۆتۆمبیل مەرج و رێنماییەكان لەلای وەزارەتی ناوخۆی هەرێمە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا