پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە قەڵادزێ و سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین توانیان شەش کەس دەستگیربکەن کە خزمی یەکترن و چەندین تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە شۆڕش ئیسماعیل ئاماژەی بەوەکرد، سێ لە دەستگیرکراوەکان پێکهاتبوون لە دوو ژن و کچی یەکێک لەو ژنانە، کە لەناو قەڵادزێ زێڕ و مۆبایل و پارەیان دزیوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سێ کەسی دیکەش لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا دەستگیرکراون کە دوانیان پیاون و ئەوی دیکەشیان کچە و کچی هەمان ژنەکەی قەڵادزێیە کە پێشتر دەستگیرکرابوو.
ئاشکراشیکرد، “لە کاتی پشکنینی ماڵی تۆمەتبارەکەی حاجیاوا بڕی 44 مسقاڵ زێڕ و پێنج هەزار و 800دۆلاری ئەمریکی، وەسڵی کڕینی خانوو و زێڕ دەستیان بەسەرداگیراوە”.