لاهور شێخ جه‌نگی: به‌هه‌موو جۆرێك دژی شه‌ڕی براكوژین

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان  رِايدةطةيةنيَت “به‌هه‌موو جۆرێك دژی شه‌ڕی براكوژین و  وةك یه‌كێتيش هانی هه‌موو لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ده‌ده‌ین بێنه‌ ژێر چه‌تری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان كه‌ له‌ نێوان یه‌كێتیی و گۆڕان پێكهێنراوه‌ “.

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و راوێژکاری سەربازیی لە کونسوڵخانەی هۆڵندا لە هەرێم لەكۆبونەوەیەكدا دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی چاکسازیی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و هەڵبژاردنەکانی داهاتویان تاوتوێ كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی هاوسەرۆكی یەكێتی لاهور شێخ جەنگی، لە كۆبونەوەكەیدا لەگەڵ هانس ئاکربووم، کونسوڵی گشتیی هۆڵندا لە هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ یان تین هۆڤ راوێژکاری سەربازیی لە کونسوڵخانەی هۆڵندا لە هەرێم تاوتوێ
دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی چاکسازیی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق كرا.

هەروەها لەدیدارەكەدا جەختیان لەسەرخستنەگەڕی هەوڵەکان و پێویستیی یەکخستنی ڕیزەکان و کۆدەنگیی نیشتمانیی نێوان سەرجەم هێز و لایەنەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ئاڵنگارییە سیاسی و ئەمنییانەی کە بوونەتە بەربەست لەبەردەم پرۆسەی سیاسی و سەقامگیری و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتییان كردەوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئاماژەبەوەدراوە، تەئكیدیان لەهەڵوێستەكانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و پابەندبوونی هەردوولا بە ڕێککەوتنەکانی نێوانیان كردەوە.

هاوكات ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان بۆ چاکسازیی و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە بە ڕەچاوکردنی بنەمای هاوسەنگی، ڕایانگەیاند “بوونی یەک هێزی نیشتمانیی پڕچەک و مەشقپێکراو بۆ ئێستا و داهاتووی کوردستان گرنگە و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی دەکەین”.

لاهور شێخ جه‌نگی  ئه‌وه‌شی دوپاتكرده‌وه‌، ” گرتنه‌به‌ری شه‌ڕ و ڕێگه‌ی سه‌ربازی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات، پشتیوانیی ڕێگه‌ی ئاشتی و زمانی دیالۆگین بۆ كۆتاییهێنان به‌ كێشه‌كان، ئێمه‌ به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ك دژی شه‌ڕی براكوژین”.

https://fb.watch/64C4Tp95w8/

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا