هاوسەرۆكی یەكێتی و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان پێشهاتە سیاسییەكان تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق كۆبووەوە ولەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی دۆخی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئابوورییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی هاوسەرۆكی یەكێتی لاهور شێخ جەنگی، لە كۆبونەوەكەیدا لەگەڵ جینین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، تاوتوێی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئابوورییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق و پرسی چاکسازی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە كرا.

هەروەها جەختیان لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی ڕووبەرووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە بوونەتە ئاستەنگ لە بەردەم چارەسەرکردنی کێشەکان، پلاسخارت بە پەرۆشەوە دەستی خستە سەر کێشەکان و داوای نەهێشتنی ناکۆکییە سیاسییەکان و یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەکانی کرد، ئەوەی خاتوو پلاسخارت داوای دەکات هەمان داواکاریی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئاماژەبەوەدراوە، هەر لەو كۆبونەوەیەدا باس لە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی كراوە و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و پابەندبونی هەردوولامان بە ڕێککەوتنە ئیمزاکراوەکانی نێوانیان دووپاتکردەوە.

خواستی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دوپاتكراوەتەوە بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی چاکسازیی هێزەکانی پێشمەرگە بە ڕەچاوکردنی بنەمای هاوسەنگی و دوورکەوتنەوە لە بەرژەوەندیی حزبی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا