ئەوروپا کۆتوبەند دەخاتەسەر گەشتکردن

پۆڵەتیک پرێس

یەکێتی ئەوروپا رێوشوێنەکانی هاتنەناوەوەی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانەی توندتر کرد کە لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپادان، جگە لەو وڵاتانەی رێژەیەکی سنوردار توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدایە.

لەوبارەیەوە، دیبلۆماتکارێکی ناو یەکێتی ئەوروپا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، باڵیۆزانی ئەو وڵاتانەی ئەندامن لە یەکێتی ئەوروپا لەسەر جێبەجێکردنی رێوشوێنی توندی گەشتکردن رێککەتوون لەو وڵاتانەوە کە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا نین لەنێویشیاندا بەریتانیا.

لەوبارەیەوە چەند وڵاتێکی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا رێوشوێنی توندتریان گرتووەتەبەر بەنمونە، بەلجیکا ریگری لە گەشتی ناپێویست دەکات بۆ وڵاتەکەی و ئەو رێگرییەش هەتا مانگی ئاداری داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێنجشەممەی رابردوو، یەکێتی ئەوروپا یابانی سڕییەوە لە لیستی ئەو وڵاتانەی رێگا بە هاوڵاتیانیان دراوە گەشت بۆ ئەوروپا بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا