پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پەسەندكردنی یاسای قەرزەوە كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات تاوەكو رۆژی سێ شەمەی داهاتوو سەبارەت بە پێشهات و پەسەندكردنی پرۆژە یاسای قەرز لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە كۆببنەوە.

لە یاداشتەكەدا رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان داوادەكات، سەرجەم پەرلەمانتاران رێكەوتی 17ی ئەم مانگە لەكاتژمێر 11 لە پەرلەمان ئامادەبن تاوەكو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دواین پێشهاتەكانی پەسەندكردنی پرۆژە یاسای قەرز بكەن كە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەرداوە.

لە بارەی كۆبونەوەكەشەوە عەباس فەتاح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پێویست بوو ئەو كۆبونەوەیە زووتر بكرایەو دواكەوتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دۆخی خەڵك خراپە و خەڵكی لە دڵەڕاوكێدان، بۆیە پێویستە چارەسەری بەپەلەی بۆ بدۆزرێتەوە.

لەماوەی رابردودا پەرلەمانی عێراق بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی و بەبێ بەشداری كورد پرۆژە یاسای قەرزی تێپەڕاند، بەجۆرێك كە پشكی هەرێم لە پرۆژە یاساكە دەرهێنرا، ئەوەش نیگەرانی بەرپرسانی باڵای هەرێمی لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا