حاڵەتەكانی كوشتن و خۆكوشتنی پیاوان لەهەرێم لەهەڵكشاندایە

پۆڵەتیك پرێس

یەكێتی پیاوانی كوردستان ئامارەكانی توندوتیژی دژ بە پیاوان ئاشكرا دەكات و بەپێی ئامارەكانیان دەركەوتووە توندوتیژی دژ بە پیاوان لە هەڵكشاندایە.

بورهان عەلی سەرۆكی رێكخراوی یەكێتی پیاوانی كوردستان لەمیانی بەشداربوونی لە بەرنامەی سپێدانی رادیۆی پۆڵەتیك پرێسدا رایگەیاند، نەخۆشی كۆرۆنا و ناردنە ماڵەوەی پیاوان و نەبوونی داهات كاریگەری گەورەی هەبووە لەسەر زیادبوونی توندوتیژییەكان دژ بەپیاوان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەساڵی رابردودا 553 سكاڵای توندوتیژی دژی پیاوان تۆماركراوە، هاوكات 91 حاڵەتیان كوشتن و خۆكوشتنی پیاوان بووە.

وتیشی، “سكاڵاو توندوتیژییەكان بەرانبەر بە ژنان هەر بەردەوامە، ئەو تونوتیژیانەش پیاوانیشی لێبەدەر نییە و لە ساڵی‌ 2012شەوە ئاماری‌ توندوتیژی‌ دژی‌ پیاوان روو لە زیادبوونە و هەموو رۆژێك لە هەرێمی‌ كوردستان یەك تا پێنج پیاو دەكوژرێت، یاخود خۆی‌ دەكوژێت”.

باسی لەوەشكرد، بەپێی ئامارەكانیان37 حاڵەتی دەركردنی پیاوی بەتەمەن هەبووە، 52 كەیسی ناپاكی هاوسەری و 11 حاڵەتی توندوتیژی جەستەیی هەبووە.

هاوكات هەر بەپێی ئامارەكانی یەكێتی پیاوان، لە 2020دا 197 حاڵەتی دەستێوەردانی كەسوكاری خێزان لە ژیانی هاوسەرگیریدا هەبووە، لەگەڵ دەستبەسەردا گرتنی 227 منداڵ و بێبەشكردنیان لە بینینی باوكیان تۆماركراون.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا