لاهور شێخ جەنگی بەشداری كۆبونەوەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەسەر داوای مستەفا كازمی، ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی بەشداری كۆبونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق دەكات و وەك نوێنەری خەڵكی هەرێم داكۆكی لەماف و شایستەداراییەكانی هاوڵاتیان دەكات.

پێشتر لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی بۆ خۆپیشاندەرانی كوردستانی بڵاوكردەوە رایگەیاند، رۆژی یەك شەمە بەشداری ئەو كۆبونەوەیە دەكات و دڵنیایشیدا لەوەی وەك نوێنەری خەڵكی كوردستان بەشداری كۆبونەوەكە دەكات.

دەشڵێت، “لە كۆبونەوەكەدا بەرگری لە مافەكانتان دەكەین و هەموو هەوڵێك دەدەین پشك و مافە رەواكانتان لە بودجەی فیدراڵی ٢٠٢١ دا جێگیر بكرێت و بە یەكجاری ئەم كێشە درێژخایەنە كۆتایی پێ بێت”.

كۆبونەوەكە لەكاتێكدایە، ماوەی شەش ساڵە هەرێم و بەغدا كێشەی بەردەوامی دارایی لەنێوانیاندا هەیە هەردولاش یەكتر بە پابەند نەبوون بە رێككەوتنەكانی نێوانیان تۆمەتبار دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا