عەلی حەمەساڵح: داهات زۆرە و پێویستە 25ی مانگ دابەشکردنی مووچە دەستپێبکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری کوردستان ڕایگەیاند، “دوای بەدواداچوونمان بۆ داهاتی نەوت و ناوخۆ، پارەی پێویست لە بەردەستە و پێویستە 25ی مانگ دابەشکردنی مووچە دەستپێبکاتەوە”.

عەلی حەمەساڵح لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ئاماژەی بەوەکرد، مانگی پێشوو تێکڕای نرخی نەوتی برێنت 96 دۆلار بووە، داهاتی نەوت دراوەتە وەزارەتی دارایی 488 ملیۆن دۆلار بووە”.

وتیشی، “بەهەمان پێوەری مانگی پێشوو ئەم مانگە داهاتی نەوت دەگاتە 550 ملیۆن دۆلار”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، بۆ مووچە 600 ملیۆن دۆلار پێویستە، لە داهاتی ناوخۆ تەنیا 50 ملیۆن دۆلار پێویستە بۆ مووچە، ئیدارەی هەولێر 28.5 ملیۆن دۆلار و ئیدارەی سلێمانی 21.5 ملیۆن دۆلار

لە کۆتایی قسەکانیدا عەلی حەمەساڵح دڵنیاییدا، “هیچ گرفتێک نیە موچە دابەشنەکرێت و داهات زۆر زیاترە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا