وەزارەتی ئەوقاف بڕیارێک بۆ ئەو کەسانە دەردەکات کە دەیانەوێت حەج بکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو کەسانەی ساڵی ڕابردوو نەیانتوانی حەج بکەن، ئەمساڵ دەتوانن بیکەن.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرایکرد، ئەو کەسانەی ساڵی پار ناویان بۆ حەج گەڕایەوە، بەڵام بەهۆی کۆرۆنا و نەخۆشی یان هەر هۆکارێکی تر نەیانتوانی بچن، ئەمساڵ دەتوانن گەشتەکەیان ئەنجام بدەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی دەیانەوێت حەجبکەن، با لە ڕێکەوتی 17ی ئەم مانگە تا 4ی مانگی شوبات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی حەجی پارێزگاکەی خۆیان بکەن و ڕێکارەکان تەواوبکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا