ژمارەی ملیاردێرو ملیۆنێرەكانی كوردستان ئاشكراكران

پۆڵەتیك پرێس

یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ژمارەی ملیاردێرو ملیۆنێرەكانی هەرێمی ئاشكراكردو رایگەیاند، لە ئێستادا 10 ملیاردێرو نزیكەی هەشت هەزار ملیۆنێر لە كوردستان هەن.

مەلا یاسین مەحمود وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان رایگەیاند، ئێستا لە هەرێمی كوردستان 10 ملیاردێری دۆلار هەیە، كە كەسایەتی و كۆمپانیان و سەرمایەكانییان بە موڵك و ماڵەوە لەسەرووی ملیارێك دۆلارەوەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، نزیكەی هەشت ملیۆنێریش هەن كە سامانی هەر یەكێكیان لە پێنج ملیۆن دۆلار زیاترە.

مەلا یاسین راشیگەیاندووە، حەوت لەو ملیاردێرانەی دۆلار لە پارێزگای هەولێرن و دووانیشیان لە سلێمانی و یەكێكیشیان لە پارێزگای دهۆكە.

بەوتەی وتەبێژی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان قەیرانی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت و چەندین هۆكاری دیكە بوونەتە هۆكاری ئەوەی سەرمایەی سەرمایەدارانی هەرێم لە كوردستان روو لە كەمی بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا