مەزڵوم كۆبانێ: هیوادارم بایدن هەڵەكانی ترەمپ راست بكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

فەرماندەیی هێزەكانی سوریای دیموكرات، هەسەدە هیوای خواست لەماوەی داهاتودا بایدن وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا بتوانێت هەڵەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە راست بكاتەوە، بەتایبەت لەناوچەكانی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا.

مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەیی هەسەدە رایگەیاند، بەهیوان بایدن هەڵەكانی ترەمپ راست بكاتەوەو ئەمریكا بۆ شەڕ دژ بە داعش ئاڕاستە بكات، هاوكات رێگری لە توركیا بكات كە پێشتر گڵۆپی سوری بۆ هەڵكرد تاوەكو ناوچەكانی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا داگیر بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، توركیا چەندین ناوچەی كوردی لە سوریا داگیركردووەو بەردەوامیشە بۆ داگیركردنی زیاتر لەو ناوچانە.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بڕیاری كشانەوەی بەشێك لە هێزەكانی وڵاتەكەی لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا دەركرد، كە لەلایەن هێزە كوردییەكانی رۆژئاواوە بەڕێوە دەبرێت، ئەو بڕیارەش بە پشتكردنە كورد لەو پارچەیەی كوردستان لێكدرایەوە.

رۆژی چواری ئەم مانگە جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا سەردانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كردو سیاسەتی چوار ساڵی ئایندەی ئیدارەكەی بۆ سیاسەتی دەرەوە رایگەیاند.

لەبارەی دۆخی سوریاشەوە ئاماژەی بەوەكرد، رۆڵی ئەمریكا چالاك دەكەن و كۆتایی بە هۆڵۆكۆستی سوریا دەهێنن، هاوكات جەختی لە فراوانكردنی ئۆپەراسیۆنەكانیان دژی تیرۆر لەو ناوچانە كردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا