بومەلەرزەیەکی بەهێز کوردستان و تورکیا و سوریا دەهەژێنێت و سەدان کەس دەکاتە قوربانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاماری قوربانیانی بومەلەرزە وێرانکەرەکەی نێوان باکور و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریا هەزار کەسی تێپەڕاند لە گیانلەدەستدان و برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەوە 76 کەس گیانیان لەدەستداوە و 440 کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی سوریا ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان 111 کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە و 516 کەسی دیکەش بریندارن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە چەند بومەلەرزەیەکی بەهێز باکووری کوردستان و تورکیا و سوریای هەژاند و تا ئێستاش ئاماری قوربانیان لە بەرزبوونەوەدایە، هاوکات، لە هەرێمی کوردستانیش گوڕی بومەلەرزەکە 4.7 پلەی ڕێختەر بووە و بەشێوەیەکی بەرچاو هەستیپێکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا