ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێم هۆشداری دەداتە تورکیا

پۆڵەتیك پرێس

نێردەی ئەمریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی هێرشەكانی سەر هەرێم هۆشداریدەداتە تورکیا و دەڵێت “هیرشكردنه سه ر كەمپی مەخمور و هەر هێرشێكی دیكە پێشێلكاری یاسای نێودەوڵەتییە”.

ئەمڕۆ شەممە، 5ی حوزەیرانی 2021 ، تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور و لەئەنجامدا چەند قوربانیەكی لێكەوتەوە.

لیندا تۆماس، نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە تویتێكدا لەهەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاندووە، “هەر دوێنێ بەفەرمی بەرپرسانی توركیام ئاگادار كردووەتەوە، كە هێرشكردنە سەر كەمپی مەخمور و هەر هێرشێكی دیكە پێشێلكاری یاسای نێودەوڵەتییە”.

دەشڵێت “من نیگەرانم لەبارەی ئەو توندوتیژیانەی دەرهەق بەپەنابەرانی ئەو كەمپە كراوە، داواشدەكەم رێز لەمافەكانی مرۆڤی پەنابەران بگیرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا