نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان و بەرهەم ساڵح كۆبونەوە

پۆڵەتیك پرێس

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق كۆبویەوەو باسیان لەهەڵبژاردنی پێشوەختە كرد.

جێنین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق سەردانی مێرگەپانی كردو لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كۆبویەوەو هەردولا لە بارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە جەختیان لەوەكردوەتەوە كە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بەشێوەیەكی پاك و شەفاف بەڕێوە بچێت.

سەردانەكەی پلاسخارت دوای سەردانەكەی نەجەف دێت كە تێیدا لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان كۆبویەوە كە بۆ هەمان پرس سەردانی كردبوو.
لەبارەی سەردانەكەشەوە نوسینگەی سیستانی رایگەیاندبوو، پاڵپشتی لەئەنجامدنی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەكاتی خۆیدا دەكات.

ئەو سەردانانە دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردودا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی شەشی حوزەیرانی ساڵی داهاتووی وەك وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق دیاریكرد، بەڵام جیاوازی بۆچوونی لایەنەكان لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق گومانی ئەوەی دروستكردووە هەڵبژاردنەكە لكاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا