ھەرێم و ئێران ساڵانە بە بەھای 6 ملیار دینار ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکەن

پۆڵه‌تیك پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئێران و ھەرێمی كوردستان ساڵانە بە بەھای 6 ملیار دینار ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکەن.

له‌وباره‌یه‌وه‌، مستەفا عەبدول ڕەحمان سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان رايگەیاندووه‌، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران بەردەوامە و به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئێرانیشه‌وه‌ ھیچ گرفتێك بۆ جوڵه‌ی بازرگانی دروست نەبووه‌.

وتیشی، ئێران دووەم وڵاتی جیھانە لە دوای تورکیاوە کە زۆرترین کاڵا و شمەک بۆ ھەرێمی کوردستان ھەناردە دەکات و پەیوەندییەکی پتەوی ئابووری و بازرگانیش لە نێوان ئێران و هه‌رێمدا ھەیە.

به‌وته‌ی سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی كوردستان، ساڵانە بە بەھای 6 ملیار دینار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا