نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای بەرزبوونەوەی نرخەكەی لە ماوەی سێ‌ رۆژی رابردوودا، نرخی نەوت جارێكی دیكە دابەزی.

نرخی نەوتی برێنت 24 سەنت دابەزی و بە 86 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی نەوتی سووكی تێكساسی ئەمریكاش 17 سەنت دابەزی و بە 80 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ رەوشی ئابووریی چین كە دوای بڵاوبوونەوەی ئامارەكان دەركەوت، چالاكیی كارگەكانی ئەو وڵاتە لە مانگی 11 سستبووەتەوە.

دابەزینی چالاكیی كارگەكانی چین دەگەڕێتەوە بۆ رێوشوێنەكانی حكومەتی ئەو وڵاتە لە دژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە تەنانەت خۆپێشاندانی لە شارە گەورەكانی چین لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا