پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بنیامین نەتانیاهۆ بۆ جاری سێیەم وەكو سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل هەڵدەبژێردرێتەوە ئەمەش دوای ئەوەی هاوپەیمانێتییەكەی نەتانیاهۆ لە هەڵبژاردنەكانی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا توانیی 64 كورسیی كنێست بەدەستبهێنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی ئیسرائیل، بۆ متمانەدان بە كابینەكەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكی پارتی لیكود كۆدەبێتەوە.
ئەمەش دوای ئەوە هات، رۆژی سێشەممە 27ی ئەم مانگە، پەرلەمانی ئیسرائیل رەشنووسێكی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو سەركردەیە بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران پەسند كرد.
نەتانیاهوو لە كاتێكدا دەبێتەوە سەرۆكوەزیران كە پێشتر چەندین تۆمەتی گەندەڵیی دراوەتە پاڵ، بەڵام رۆژی سێشەممە، پەرلەمانی ئیسرائیل یاسایەكی پەسند كرد، كە هەركەس ئەگەر تۆمەتی گەندەڵیی درابێتە پاڵ، بەڵام دادگا سزای بەسەردا نەسەپاندبێت، دەتوانێت وەكو سەرۆكوەزیران بەردەوام بێت.