ژمارەیەك راسپاردە ئاراستەی پەرلەمانتارانی عێراق دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

پەیمانگای هەڵبژاردن لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ژمارەیەك راسپاردەو پێشنیار ئاراستەی پەرلەمانتارانی عێراق دەكات.

 

بەرپرسی پەیمانگای هەڵبژاردن، ئارام جەمال چەند راسپاردەو پێشنیارێك ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات وتیایدا هاتووە: یاسای هەڵبژاردن بەجۆرێك بچێتە نێو وردەكارییەكانەوە كە كەمترین بوار‌ و دەرفەت بۆ دەرچواندنی پێڕەو و رێكارەكانی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن لەلای كۆمسیۆن بهێڵێتەوە.

 

هەروەها لە راسپاردەكە هاتووە، كە ناوەڕۆكی مادەو بڕگەكانی یاسای هەڵبژاردن بە جۆرێك بێت زیاد لە راڤە و لێكدانەوەیەك هەڵنەگرێت، واتە دەستەواژەكان روون‌ و رەوان بن.

 

باس لەوەش كراوە، كە هەردوو بەشی چوارەم‌ و پێنجەم (واتە بازنەكانی هەڵبژاردن ‌و سیسمی هەڵبژاردن) بكرێنە یەك بەش بەناونیشانی (سیستمی هەلبژاردن)، لەبەرئەوەی بازنەكانی هەڵبژاردن رەگەزێكی پێكهێنەری هەر سیستمێكی هەڵبژاردنە.

 

راسپاردەكانی پەیمانگای هەلبزاردن بۆ پەرلەمانی عێراق

یەكەم:

ئەو زاراوانە راستبكرێنەوە كە لە بەشی یەكەمی پرۆژەیاساكەدا هاتووە، بە بەڵگەی ئەوەی هەندێكیان زیادە و ناپێویستن ‌و پێشنیار دەكەین لاببرێن ‌و هەندێكی تریان نا رۆشنن ‌و زیاد لە راڤە و تەفسیرێك هەڵدەگرن.

دووەم:

لە بری ئەحكامە كۆتایی ‌و گشتییەكان بەشی نۆیەم بۆ جیاكردنەوەو ژماردنی دەنگەكان تەرخانبكرێت‌ و تێیدا هەندێك لەو بڕگانەی تێدا جێبكرێتەوە كە لە مادە (38)ی ئەحكامە گشتییەكاندا هەن.

سێهەم:

بەشی دەیەمی پرۆژەیاساكە تەرخان بكرێت بۆ ئەحكامە كۆتایی‌ و گشتییەكان.

چوارەم:

لە بارێكدا ئەگەر دەنگدانی تایبەت‌ و گشتی لە یەك رۆژدا ئەنجامدراو یەكخرا، چاكتروایە هەموو ئەو ماددە و بڕگانەش لاببرێت كە پەیوەندیان بە دەنگدانی تایبەتەوە هەیە و پێویست نین.

پێنجەم:

بەو پێیەی ئەم مادە و بڕگانەی پرۆژەیاساكە (مادەی 38/ب 4)، (مادە 40/ب2) ، (مادەی 41)‌و (مادەی 49) پەیوەندییان بە تۆماری دەنگدەرانەوە هەیە، لەبەرئەوە بگوێزرێنە‌وە بۆ بەشی شەشەمی پرۆژە یاساكە.

شەشەم:

سیستمی هەڵبژاردنەكە بە روونی ناوی بهێنرێت، دەكرێت ناوهێنانەكە لە بەشی یەكەمی پرۆژەیاساكەدا (ناساندن ‌و ئامانجەكان)دا بێت، یان لە بەشی سیستمی هەڵبژاردندا یاخود لە هەردوو بەشەكەدا ناوی سیستمەكە بهێنرێت.

حەوتەم:

هەردوو بەشی چوارەم‌ و پێنجەم (واتە بازنەكانی هەڵبژاردن ‌و سیسمی هەڵبژاردن) بكرێنە یەك بەش بەناونیشانی (سیستمی هەلبژاردن)، لەبەرئەوەی بازنەكانی هەڵبژاردن رەگەزێكی پێكهێنەری هەر سیستمێكی هەڵبژاردنە.

هەشتەم:

یاسای هەڵبژاردن بەجۆرێك بچێتە نێو وردەكارییەكانەوە، كە كەمترین بوار‌ و دەرفەت بۆ دەرچواندنی پێڕەو و رێكارەكانی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن لەلای كۆمسیۆن بهێڵێتەوە.

نۆیەم:

ناوەڕۆكی مادەو بڕگەكانی یاسای هەڵبژاردن بە جۆرێك بێت زیاد لە راڤە و لێكدانەوەیەك هەڵنەگرێت، واتە دەستەواژەكان روون‌ و رەوان بن.

دەیەم:

دیزاینكردنی سنوری بازنەكان بە جۆرێك بێت، كە ناكۆك نەبێت لەگەڵ ئەو سیستمی هەڵبژاردنەی لە پرۆژە یاساكەدا پەسەند دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا