بۆندزلیگا پڕ گۆڵە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی هەفتەی 3 ی خولی بۆندزلیگای وڵاتی ئەڵمانیا بەردەوامن و ئەنجامی یارییەكانی ڕۆژی شەممە پڕ گۆڵ بوو تیایدا دۆرتمۆند و لایبزیج ئەنجامی گەورەیان تۆمار كرد و لیڤەركوزن كەوتە داوی یەكسان بوونەوە و گلادباغیش گەڕایەوە بۆ سەر تۆمار كردنی بردنەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممەش یانەی باڤاری پاڵەوانی 5 جامەكەی ئەڵمانیا و ئەوروپا دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی یاری لە پاش ئەوەی سەرەتای هەفتەی ڕابردوو بە هۆفنهایم دۆڕا و لە كۆتایی هەفتەكەدا بردنەوەی بەرامبەر بە دۆرتمۆند تۆمار كرد لە جامی سوپەردا و ژمارەی جامەكانی لەگەڵ یانەكەی كردە 5 جام.

ئەنجامی یارییەكانی شەممە
دۆتمۆند 4 X فرایبۆرگ 0
شتوتگارت 1 X لیڤەركوزن 1
بریمەن 1 X ئەرمینیا بیلفێڵد 0
فرانكفۆرت 2 X هۆفنهایم 1
كۆڵن 1 X گلادباغ 3
لایبزیج 4 X شاڵكە 0

لیستی یارییەكانی ئەمڕۆ یەك شەممە
ڤۆڵڤزبۆرگ X ئۆگسبۆرگ
بایرن X هێرتا بەرلین

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا