نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی تر تۆمار دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت پارێزگاری لەبەرزبوونەوەكەی كرد، ئەوەش بەهۆی هیواكانی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆناو ئەگەری نوێكردنەوەی رێككەوتنی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 25 سەنت بەرێژەی 0.55% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 45.32 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 17 سەنت بەرێژەی 0.40% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمێكی لە 42.59 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە بە بەردەوامی نرخی نەوت بەرزبوونەوە تۆمار دەكات‌و ئەگەری هەیە لەماوەی داهاتووش نرخەكەی زیاتر بەرزبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا