پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان رایدەگەیێنێت، حکومەتی هەرێم ئاگاداری لێدوانەکانی وەزارەتی دارایی عێراقە سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان خراوەتەڕوو و دەڵێت، “ئەو لێدوانانە هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخەنە پاڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان”.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە راگەیەندراوێکدا کە رۆژی 23ی نیسانی 2024 رایگەیاند، ئەوان هانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەدەن پابەند بێت بە مەرجەکانی رێککەوتنی مانگی یەک و ئاسانکاری بکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
باس لەوەش دەکات، هیچ پاساوێک نییە، نە لە دەستووری ساڵی 2005 یان لە هەر شوێنێکی تر، بۆ ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بەربەست بخاتە بەردەم هەناردەکردنی نەوت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “هەرێم حکومەتی هەرێم وەک هەمیشە دەستووری 2005 دەپارێزێت و یاسای ساڵی 2007 بەرز ڕادەگرێت و پابەند دەبێت بە مەرجەکانی ئەو گرێبەستانەی کە بەپێی ئەو یاسایە کراوە”.