سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەفەرمی ئەندامێتی ئەندامانی کوتلەی سەدری کۆتاییپێهێنا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەفەرمی کۆتاییهێنا بە ئەندامێتی ئەندامانی کوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق.

لەماوەی ڕابردوودا موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەندامانی کوتلەی سەدری ڕاسپارد بەوەی نامەی دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد حەلبوسی چەند بڕیارێکی پەرلەمانیی دەرکرد تایبەت بە کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی ئەندامانی کوتلەی سەدر لەسەر ڕۆشنایی پێشکەشکردنی نامەی دەست لەکارکێشانەوەکانیان بە سەرۆکایەتی پەرلەمان.

پێشتریش بنکەی ستراتیژی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، پەرلەمانی عێراق ناوی ئەندامانی جێگرەوەی بەدەست گەیشتووە کە دەبنە جێگرەوەی ئەندامانی کوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا