روونكردنەوە لەبارەی بەكارهێنانی ڤاكسین دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر چەند زانیاریەك لەبارەی بەكارهێنانی ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا ئاشكرا دەكات و دەڵێت “لەهەولێر پێكوتەی فایزەر تەواو بووە”.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تائێستا بە هەرسێ جۆری ڤاكسینی سینۆفارمی چینی و ئەسترازینكای بەریتانی و فایزەری ئەمریكی زیاتر لە 54 هەزار ڤاكسین گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان.

دلۆڤان محمد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان تائێستا سێجۆر ڤاكسین بەردەستە، ئەو ڤاكسینانەش لە لایەن حكومەتی عێراقەوە دابینكراوە، لەوانەش سینۆفارمی چینی، كە بڕەكەی كەمبوو تەنها بۆ كارمەندانی تەندروستی بەكارهێنرا، دواتر ئەسترازینكای بەریتانی بوو كە بڕەكەی 15 هەزار و 800 ژەمە ڤاكسین بوو، ئەوەی سێیەمیشیان فایزەر بوو.

وتیشی، “بەهۆی كەمی رێژەكەی لە ئێستادا لە هەولێر پێكوتەی فایزەر تەواو بوو، بەبێ تۆماركردنیش هیچ هاووڵاتیەك ڤاكسینی پێنادرێت”.

بەوتەی دلۆڤان محەمەد، تائێستا هیچ حاڵەتێكی خوێن مەین بەهۆی ڤاكسینی ئەسترازینكاوە تۆمارنەكراوە و تەنها هاووڵاتیان لەناو خۆیاندا ترسیان لادروستبووە.

لەبارەی ئەوەی كە ئاخۆ دەكرێت دوو جۆری ڤاكسین بۆ یەك كەس بەكار بهێندرێت، لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر جەختیكردەوە، نابێت دوو ڤاكسینی جیاواز بۆ یەك هاووڵاتی بەكار بهێنرێت، واتە دەبێت ژەمی یەكەم و دووەم یەك جۆر ڤاكسیت وەربگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا