كۆمسیۆن داوا دەكات هاوڵاتیان ناسنامەی بایۆمەتری دەنگدان وەربگرنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق داوا دەكات هاوڵاتیان سەردانی بنكەكانی وەرگرتنەوەی ناسنامەی بایۆمەتری دەنگدان بكەن تاوەكو بەو ناسنامەیە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا چوار ملیۆن و 500 هەزار ناسنامەی هاوڵاتیان لە بنكەكاندا ماونەتەوەو هاوڵاتیان نەچوون بۆ وەرگرتنەوەی.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرەتای مانگی رابردوەوە دەستیانكردووە بە دابەشكردنی ناسنامەكان لە رێگەی بنكەكانی كۆمسیۆن و یان لە رێگەی تیمە گەڕۆكەكانەوە.

بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت، ماوەی چەند مانگێكیشە كۆمسیۆن دەستی بە ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا