سودانی بڕیاری خەرجكردنی 400 ملیار دیناری بۆ هەرێم دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی 200 ملیار دیناری پشكی هەرێم بۆ مانگەكانی 11 و 12، كە دەكاتە 400 ملیار دینار.

محەمەد شیاع سودانی دەڵێت، وەكو بەشێك لە جێبەجێكردنی مەنهەجی وەزاری و كارنامەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بڕیارەكەی جیبَبەجێ كردووە.

نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ میدیایی فەرمی یەكێتی ئاماژەی بەوەكردووە، محەمەد شیاع سودانی وەكو بەشێك لە جێبەجێكردنی مەنهەجی وەزاری و كارنامەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بڕیاری خەرجكردنی 200 ملیار دینارەكەی پشكی هەرێمی بۆ مانگەكانی 11 و 12 داوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەماوەی ساڵی 2022 دا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق تەنها سێ مانگ 200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێم ڕەوانە كردووە، بەڵام بە هەوڵی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دواجار محەمەد شیاع سودانی رەزامەندی دەربڕی كە 200 ملیار دینارەكە بۆ مانگەكانی 11 و 12 خەرج بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا