ناتانیاهۆ: پەیمانی ئاشتی لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین ئەرێنی دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، رێككەوتنەكانیان لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین لە بواری ئابوری و سیاسییەوە كاریگەری باشی دەبێت.

بنیامین ناتانیاهۆ رایگەیاند، “دوو ڕێككەوتنی مێژوویی ئاشتیمان لەگەڵ دوو دەوڵەتی عەرەبیدا هەیە كە لەماوەی یەك مانگدا گەیشتونەتە ئەنجام، دڵنیام كە هەمووان پێشوازی لەم سەردەمە نوێیە دەكەین، چونكە لە سەردەمێكی نوێ نزیك دەكەوینەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ئاشتییە جیاواز دەبێت، چونكە ئاشتییەكی گەرم و ئاشتییەكی ئابووری و هەروەها ئاشتی سیاسی دەبێت، هاوکات ئاشتیش لە نێوان گەلەكاندا دروست دەبێت .

ناتانیاهۆ لە بارەی كاریگەری دیكەی رێككەوتنەكەیان لەگەڵ دوو وڵاتە عەرەبییەكەوە رایگەیاندووە، بەهۆی پەیمانی ئاشتییەوە جموجۆڵێكی زۆری چالاكی گەشتی ئاسمانی لەنێوان ئەو وڵاتانەدا دروست دەبێت.

لەماوەی رابردودا ئیسرائیل لەگەڵ هەریەكە لەوڵاتانی ئیمارات و بەحرەین لە ژێر ناوی پەیمانی ئاشتی رێككەوتنی واژۆكرد، ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوەو لەئێستاشدا چاوەڕوان دەكرێت وڵاتانی دیكەی عەرەبیش هاوشێوەی ئەو دوو وڵاتە لەگەڵ ئیسرائیل رێككەوتن واژۆ بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا