ترەمپ هێرش دەكاتە سەر میدیاكانی وڵاتەكەی

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەمریكا رەخنەی توند ئاڕاستەی بەشێك لە میدیاكانی وڵاتەكەی دەكات بەوەی پێش هەڵبژاردن باسیان لەبابەتی دارایی كوڕەكەی بایدن نەكردووە.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا هاوشێوەی ساڵانی رابردو بەردەوامە لەو رەخنانەی كە رووبەڕووی میدیاكانی وڵاتەكەی دەكاتەوە، لەنوێترین تویتیدا رایگەیاند، بۆچی میدیای ساختە و ئێف بی ئای و وەزارەتی داد باسی راپۆرتی كاروباری دارایی كوڕی بایدن یان نەكرد پێش هەڵبژاردن؟.

هاوكات جارێكی دیكە ترەمپ سەركەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنەكەی ئەمریكا راگەیاندەوە.

لەچەند رۆژی رابردودا میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، هانتەر بایدن كوڕی جۆ بایدن بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی لەلایەن دادگای فیدراڵی ئەمریكاوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت، لەبەرامبەریشدا هانتەر ئامادەیی خۆی نیشاندا لەبەردەم دادگا ئامادەبێت و بەرگری لەخۆی بكات.

ئەو رەخنەیەی ترەمپیش دوای ئەوە دێت لەسەرو بەندی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمریكادا بەشێك لەمیدیاكانی ئەمریكا بەردەوام كاریان لەسەر ئەوە دەكرد كە گوایە ترەمپ وەك پێویست باجی نەداوەو ئامادەش نییە لیستی ئەو باجانەی كە بەدەوڵەتی داوە ئاشكرایان بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا