لیوا عەبدولخالق: زۆربەی ئەو چەکدارانەی داعش کە ڕایانکردووە لە زیندانی حەسەکە بەرەو عێراق هاتوون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئاشکرایکرد، “هێرشەکەی داعش بۆسەر زیندانی حەسەکە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر عێراق هەیە، بەڵام مەترسی داعش لەسەر هەرێمی کوردستان کەمترە”.

لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا لیوا عەبدولخالق ئاماژەی بەوەکرد، “ئەم ڕووداوانەی دوایی کە ڕوویدا چ لە حەسەکە یاخود پەلامارەکانی تری داعش، بێگومان کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر عێراق بە تایبەت زانیارییەکان کە وای دەردەخەن زۆربەی ئەوانەی ڕایانکردووە لە بەندیخانە بەرەو عێراق هاتوون لەبەر ئەوەی عێراق زیاتر شوێنێکە ئەو تیرۆریستانە دەتوانن شوێنی خۆیانی تێدا بکەنەوە”.

وتیشی: مەترسی داعش لەسەر هەرێمی کوردستان کەمترە چونکە لە هەرێم یەک بڕیاری سیاسی و یەک دەنگی سیاسی هەیە، یەک سوپای یەکگرتووی بەهێزی هەیە هێزەکە مونەزەمترە، وە بڕیارەکانیش مونەزەمن، بەڵام لە بەشەکانی تری عێراق جگە لە سوپای عێراق چەندین گروپی چەکداری تر هەن.

ئەوەشی خستەڕوو، “ناتوانرێت بزانرێت ژمارەی ئەو چەکدارە داعشانە چەندە کە هاتوونەتە عێراق، چونکە ئەوانە شوێنییان دیار نییە ناوە بەناوە لەگەڵ ئەنجامدانی کردەوەکانیان دەردەکەون، بەڵام زانیارییەکانی ئێمە دەریدەخەن داعش لە پەرەپێدانی خۆیدایە لە عێراق و وە زیاتر ئامانجییان دەبێت لە ڕۆژانی داهاتوو”.

باسی لەوەشکرد، “هەموو ئەو زانیارییانەی لای ئێمەن دەریدەخەن کە داعش ئەو هێزەی 2014 ،2015 ، 2016ی نەماوە جارێکی تر توانای دەستبەسەراگرتنی ناوچەیەکیان نییە، بەڵام ئەوەندە ماون کە کێشە و گرفت دروست بکەن، جارێکی تر وا بە ئاسانی ئەوەی 2014 دووبارە نابێتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا