پۆڵه‌تیك پرێس
سێ ساڵ پێش ئێستا و له 25/9/2017 پرۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه نه‌ك سه‌ربه‌خۆیی نه‌هێنا به‌ڵكو گه‌یشته ئاستێك مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش دروست كرد.
به‌شێكی زۆر له هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان جگه له پارتی پرۆسه‌كه به شكستخواردوو داده‌نێن، به‌شێك له هاووڵاتیانیش پێیان وایه ئه‌و پرۆسه‌یه ماڵوێرانی بۆ كورد هێنا و نابێته سه‌نه‌دێك به‌ده‌ستمانه‌وه.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند، ئێمه له‌گه‌ڵ كاتی ریفراندۆم نه‌بووین، ئه‌گینا وه‌كو دۆزی كورد له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییداین.
دیاری محه‌مه‌د نوری، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ به پۆڵه‌تیك پرێسی راگه‌یاند: له رووی مه‌بده‌ئییه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوردیداین، گرفتمان له‌گه‌ڵ ریفراندۆم ته‌نها له كاته‌كه‌یدابوو، وه ئه‌وه‌شمان كاتی خۆی به ڕوونی به یه‌كێتی و پارتی وت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ وتی: له 25/9/2017 له‌به‌ر خاتری دۆزی كورد كۆمه‌ڵیش به به‌ڵێ ده‌نگیدا له پرۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
له‌به‌ر خاتری دۆزی كورد كۆمه‌ڵیش به به‌ڵێ ده‌نگیدا له پرۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری زۆر درا به‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام نه‌درێت و زیانی زیاتر ده‌بێت تا قازانج، به‌ڵام مه‌سعود بارزانی وتی: حساب بۆ ره‌ئی یه‌ك كه‌س ناكه‌ین و ریفراندۆم ده‌كه‌ین.
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: ریفراندۆم له كاتێكی هه‌ڵه‌دا كرا‌و ئێستاش نه‌زانرا ئه‌و ریفراندۆمه بۆچی مه‌به‌ستێك ئه‌نجامدرا.
عه‌دنان عوسمان وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له تویتێكدا نووسیویه‌تی: ریفراندۆمی 2017 بێ به‌رنامه و بێ ئاراسته‌بوو.
ریفراندۆمی 2017 بێ به‌رنامه و بێ ئاراسته‌بوو.
ئه‌وه‌شده‌خاته روو، پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پێویستی به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم نه‌بوو، به‌ڵكو له‌بری ئه‌وه پێویستی به ئیراده‌ی نوخبه‌ی سیاسی و دروستكردنی پایه‌كانی ده‌وڵه‌تداری هه‌بوو.
له ساڵی 2017 دا له‌گه‌ڵ كاتی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان له هه‌رێمی كه‌ته‌له‌لۆنیاش له ئیسپانیا پرۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه‌چوو، هیچ یه‌كێك له‌م دوو پرۆسه‌یه نه‌بوون هۆكاری دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش پشتیوانی نه‌كران.
مامۆستایه‌كی زانكۆ ده‌ڵێت: ریفراندۆمی ساڵی 2017 بوویه هۆی ماڵوێرانی بۆ كورد و ناشبێته سه‌ندێك بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.
ریفراندۆمی ساڵی 2017 بوویه هۆی ماڵوێرانی بۆ كورد و ناشبێته سه‌نەدێك بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.
بێستوون سابوراوایی ده‌ڵێت: هه‌ر جۆره هه‌وڵێك بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌كارێكی باش ده‌زانم به مه‌رجێك دۆخی سیاسی ئاماده‌بێت بۆ ئه‌و كاره و زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی دنیا ئه‌و كاره‌یان پێ باش بێت وه لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌كو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرۆسه‌یه بكات.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ وێڕای تێبینی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ریفراندۆم ده‌ڵێت: ئێستاش ریفراندۆم بكرێته‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌چم به‌شداری ده‌كه‌م چونكه به ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی ده‌زانم ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی بده‌م، له هه‌مانكاتدا ئه‌و لایه‌نه‌ی ریفراندۆم به‌من و هاوڵاتیان ده‌كات ده‌بێت ئه‌ویش به ئه‌ركی ئه‌خلاقی خۆی هه‌ستێت كه‌به‌فیعلی ده‌ره‌نجامێكی باشی هه‌بێت نه‌ك وه‌كو ئه‌و ریفراندۆمه‌ی له 25/9/2017 كرا ئه‌وه ماڵوێرانی بۆ كورد هێناو هه‌رگیز ئه‌وه‌ش نابێته سه‌نه‌دێك و پشتیوانییه‌ك بۆ دوا رۆژ بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت.
دوای ریفراندۆم ئه‌وه‌بوو كورد نه‌بوو به ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و له‌سه‌دا په‌نجای خاكه‌كه‌ی لێسه‌ندرایه‌وه و ده‌روازه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داخران و زه‌نگی مه‌ترسی بۆسه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان لێدرا له‌لایه‌ن ناوه‌ند و وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه.