یەکێتی ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی حزبی و حکومی دوردەخاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆتاییهات، بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس لە كۆبوونەوەكەدا ڕاپۆرتی هەرسێ لیژنەی تایبەت بە لێپرسینەوە لە بەرپرسانی حزبی و حكومی و دارایی یەكێتی خراوەتەبەرباس.

لە كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا بڕیاردراوە بە پێكهێنانی سێ‌ لیژنە، كە لیژنەیەكیان بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانییە و لیژنەكیەكی دیكەش بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی و لیژنەی سێیەمیش لە مەكتەبی دارایی یەكێتی پێكدەهێنرێت.

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس ئەو لیژنەیەی بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی، پێكدەهێنرێت بۆ لێپرسینەوەیە لە بەرپرسانی حزبی و ئەو لیژنەیەش بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم و سەرۆكی تیمی یەكێتی لە حكومەتی هەرێم پێكدەهێنرێت، بۆ لێپرسینەوەیە لە بەرپرسانی حكومی.

هەر بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس لیژنەی سێیەم، لیژنەیەكە لە مەكتەبی دارایی یەكێتی پێكهێنراوە بۆ لێپرسینەوە لەو بەرپرسانەی دۆسیەی گەندەڵیان لەسەرە، ئەم لیژنەیە لەسەر چەند پێوەرێك بڕیار لە بەرپرسەكان دەدەن وەكو بەشداری نەكردن و ئامادەنەبوونیان لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەشداری كردنیان لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵام سەرنەكەوتنیان لەو سنورەی كە بانگەشەیان تێدا كردووە و دەنگ نەهێنانی پێویست، هەروەها لێپرسینەوە لەو بەرپرسە حكومییانەی كە ماوەی چوار ساڵە لە پۆستەكانیاندان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا