بافڵ تاڵەبانی: بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاشکرایکرد، بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق.

بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ 10ی تشرینی یەکەمی 2021، بافڵ تاڵەبانی و هاوسەرەکەی لە ناوەندی دەنگدانی ڕەوشەن بەدرخان لە سلێمانی بەشداریان لە پڕۆسەی دەنگدان کرد و دواتریش وتی: یەكێتی دەكەینەوە بە یەكێتییەكەی جارانی جەنابی مام جەلال، بەتایبەتی کەرکوک”.

جێی باسە لەنێوان سێ پۆستی سەرۆکایەتی عێراق، پۆستی سەرۆک کۆمار تایبەتە بە کوردەکان و لە ئێستاشدا بەرهەم ساڵح لەو پۆستەدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا