ئێران سزای لەسێدارەدان بەسەر چوار كورددا جێبەجێدەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی زانیارییەكانی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی چوار بەندكراوی كوردی خەڵكی شارەكانی ئورمیە، سەڵماس و خۆی بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ كرا.

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە: بەرەبەیانی رۆژی هەینی31_12_2021، سزای سێدارەی چوار بەندكراو بە ناوەكانی موقەدەم عەلیزادە، حوسێن عەباس زادە، حەمدوڵڵا عالەمی و فەیزوڵڵا قوربانی كە هەر چواریان بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ كرا.

هەنگاو راشیدەگەیەنێت: ئەم چوار بەندكراوە ڕۆژی چوارشەممە 8ی بەفرانبار هاوڕێ لەگەڵ بەندكراوێكی دیكە بە ناوی ڕەشید وەتەن دووست لە بەندی 1 و 2 ی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بۆ ژووری تاكەكەسیی ئەو بەندیخانەیە گوازرابوونەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی 2021 دا لانیكەم سزای سێدارەی 48 كەس لە شارەكانی كوردستان جێبەجێ كراوە كە 31 حاڵەتی بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەیان بەسەردا جێبەجێ كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا