بەرپرسێكی كورد لە كەركوك لەسەر چەكهەڵگرتن دەستگیر دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە، بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە كاتی تێپەڕبوونی بە بازگەیەكی هێزە عێراقییەكان لە گەڕەكی دەروازە دەستگیر دەكرێت.

وەك رەسوڵ رەئوف، بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان خۆی وتوویەتی: هۆكاری دەستگیركردنەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو وەكو بەرپرسێكی حزبی دەمانچەیەكی بۆ پاراستنی خۆی هەڵگرتووە بەبیانووی قەدەغەی هەڵگرتنی چەك دەستگیریانكردووە.

ئەو بەرپرسە حزبیە باسی لەوەشكرد، لەگەڵ ئەوەی خۆی پێناساندوون و ئەو دەمانچەی پێی بووە باجی فەرمیشی هەبووە، بەڵام ئەو هێزە بەشێوەیەكی ناشیرین مامەڵەیان لەگەڵ كردووە و ماوەی شەش كاتژمێرە دەستگیركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا