دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوایەک لە كەناڵەكان دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوا دەكات، بەرنامە ئاینییەكانی رەمەزان بە جۆرێك بێت بخرێتە خزمەتی پێكەوەژیانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، مانگی رەمەزان تایبەتمەندی خۆی هەیە بۆ موسوڵمانان و پێكهاتەكانی تریش، ئەوەش بەهۆی ئەو كلتوری پێكەوەژیانەی لە هەرێمی كوردستان هەیە.

لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە، نیگەرانین كە دەبینین هەندێك لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەم مانگەدا بابەتی زۆر هەستیاری ئاینی دەكەنە تەوەری بەرنامەكانیان و رەنگە زۆر جار كەسانی ناپسپۆر قسەی لەسەر بكەن و كاریگەری نەرێنی لە سەر رەوشی پێكەوەژیانی ئاینی هەبێت لە كوردستان.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داواش دەكات، كەناڵەكانی راگەیاندن بەرنامە ئاینییەكانیان بە جۆرێك بێت بچێتە خزمەتی پێكەوەژیانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و قوڵكردنەوەی خۆشەویستی لە نێوانیاندا، بە گرنگیشی دەزانن خۆیان لە بابەتی هەستیاری ئاینی كە خزمەتی خەڵك و كوردستان ناكات بە دوور بگرن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک