بافڵ تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكی یەكێتی لەپێناو دروستكردنی هێزێكی نیشتمانییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە كۆڵۆنێڵ ماركۆس مایەر، لێپرسراوی هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و عێراق.

لە دیدارێكدا كە ئەژی ئەمین، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاریی هەرێمی كوردستان ئامادەبوو، دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەكان و چۆنییەتی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش، هەماهەنگی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق و هاوپەیمانان و یەكخستنەوەی هێزەكانی تاوتوێكرا و بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕكرا.

لە دیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە جموجوڵەكانی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش كرد كە هێشتا هەڕەشەی جدین بۆ سەقامگیری عێراق، بۆیە پێویستە هەماهەنگی و هاریكاری زیاتر هەبێت لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی. داواشیكرد پرۆژەی هاوبەش هەبێت بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەو سنوورانە و هێزی هاوبەش دروستبكرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.

سەبارەت بەهەوڵەكانی یەكخستنەوە و پڕچەككردنی هێزی پێشمەرگە، هاوسەرۆك جەختی لەچڕكردنەوەی هەوڵەكان كردەوە و رایگەیاند، هەموو هەوڵێكی یەكێتی لەپێناو دروستكردنی هێزێكی نیشتمانیی پڕچەك و راهێنراوە لەسەر بنەمای نوێی زانستی سەربازی. بۆئەوەش داوای لە هێزەكانی ئەڵمانیا كرد هاوكار و هەماهەنگ بن لەسەرخستن و بەرەوپێشچوونی ئەو پرۆسە نیشتمانییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا