میوانداریكردنی لیژنەی تاوتوێكردنی ماستەرنامە و تێزی دكتۆرا بۆ نانخواردن قەدەغەكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم، رێگە نادرێت بە خوێندكارانی خوێندنی باڵا بە میوانداریكردنی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی تاوتوێكردنی ماستەر و دكتۆرا، بۆ نانخواردن.

لە نووسراوێكدا كە واژۆی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرە، هاتووە رێگەنەدان بە قوتابیان و خوێندكارانی خوێندنی باڵا لە ماستەر و دكتۆر، لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بە میوانداریكردنی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی تاوتوێكردنی ماستەرنامە و تێزی دكتۆر ا بۆ نانخواردن و دابینكردنی شوێنی مانەوە.

لە نوسراوەكەدا باس لەوەشكراوە، بڕیارەكە لە پێناو كەمكردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر شانی خوێندكاران و هەروەها شەفافییەت و پڕۆفیشناڵی لە ئەنجامی پڕۆسەی تاوتوێكردن دراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا