قوباد تاڵەبانی و كونسوڵی گشتی بەریتانیا لەسەر چەند پرسێك بیروڕایان گۆڕییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە شاری سلێمانی پێشوازی كرد لە ڕۆزی كەیڤ كونسوڵی گشتی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و وێڕای بەخێرهاتن لەبارەی هەندێك پرسەوە بیروڕایان گۆڕییەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوارشەممە 18_1_2023 بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی بەخێرهاتنی كونسوڵی گشتی نوێی بەریتانیای كرد لە هەرێمی كوردستان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە كارەكانی.

لە بەشێكی تری دیدارەكەدا تیشك خرایە سەر كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی چارەسەركردنیان.

لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا قوباد تاڵەبانی جەختی لە زاڵبوون بەسەر ئاستەنگ و لەمپەرە ناوخۆیییەكان كردەوە بەمەبەستی داكۆكی لە مافە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2023 بەو پێیەی شایستەییەكی نیشتمانی سەرجەم پێكهاتەو چین و توێژەكانی هەرێمی كوردستانە.

هەر دوو لا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و كاری هاوبەش كردەوە لە قۆناغی داهاتوودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا