یەكێتی: ئەركی هەموولایەكە ژیانێكی ئاسوودە بۆ ئێزدییەكان فەراهەم بكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ساڵیادی داگیركردنی شەنگال لەلایەن داعشەوە، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، هەوڵ و كۆششەكانی ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەوەیە هەوڵەكانی هەموو لایەك بەحكومەتی ئیتحادی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و حزب و لایەنە كوردستانی و عێراقییەكان چڕتر بكرێنەوە بۆ دۆزینەوە و سۆراغی ئەوانەی كە لە كارەساتەكەوە تاكو ئێستا بێسەرو شوێنن.
لە راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتییدا هاتووە، لە یادی كارەساتی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی و پەلاماردانی شەنگال و دەوروبەری لە لایەن چەكدارانی تیرۆریستی داعشەوە، سەری رێز و نەوازش بۆ قوریانیانی ئەو كارەساتە دائەنەوێنین.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لەم یادە كارەساتبارەدا وێرای ئەوەی ئەو ناوچانە لە چنگی زوڵم و زۆری چەكدارانی داعش رزگار كراوەو بەشێك لەو كەسانەی بە دیل و كەنیزەك فڕێنرابون رزگاریان بوەو ئازاد كراون ، هەوڵ و كۆششەكانی ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەوەیە هەوڵەكانی هەموو لایەك بە حكومەتی ئیتحادی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و حزب و لایەنە كوردستانی و عێراقییەكان چڕتر بكرێنەوە بۆ دۆزینەوە و سۆراغی ئەوانەی كە لە كارەساتەكەوە تاكو ئێستا بێسەرو شوێنن.

باس لەوەشكراوە، كاری جدی بكرێت لە پێناو ئاوەدانكردنەوەی زیاتری گوندو شارۆچكە و شوێنی نیشتەجێبوونی ئێزدییەكان و لە ژیانی ناو كەمپ و ئاوارەیی و بەكار هێنانیان وەك كارتی سیاسی جۆراوجۆر رزگار بكرێن و ژیانێكی ئاسودە و فەراهەمیان بۆ دابین بكرێت و كارو دەسەڵاتی شیاویان لە دەزگا ئیدارییەكانیاندا پێبدرێتەوە تاكو لە برین وناهەموارییەكانی سات و رۆژەكانی كارەساتەكەیان سارێژ بكرێتەوە.

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی ئەوەشی راگەیاندووە، ئەركێكی تر كە لەسەر شانی هەموانە ئەوەیە كە هەوڵەكانی پاراستنی ئێزدییەكان و ناوچەكانیان زیاتر بخرێنەگەڕ تا لە هەر هەڕەشەو پەلاماردانێكی تر كە ببێتە مەترسی لەسەر ژیانیان پارێزراو بن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک