پارتی کاروباری حزبەکەی لە بەغدا راگرت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتی بڕیاریداوە بارەگای لقی پێنجی لە بەغدا، دابخات و سەرجەم چالاكییە سیاسی و مەدەنییەكانی لە بەغدا رابگرێت، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك لەبەرامبەر سوتاندنی بارەگای لق، وەك خۆیان دەڵێن دووەمجارە لقی پارتی لە بەغدا دەسوتیندرێت بۆیە ئەو بڕیارەیان داوە.

لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا، لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئادار، رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی دووەمجارە بارەگاكەیان دەسووتێندرێت و تاڵان دەكرێت، بەبێ ئەوەی هیچ لێپێچینەوەیەك بكرێت، بۆیە بڕیاریداوە بارەگای لق دابخات و سەرجەم چالاكییە سیاسی و مەدەنییەكانی لە بەغدا رابگرێت.

ئەم هەڵوێستەی پارتی دوای سوتاندنی بارەگاكەی دێت لەلایەن ژمارەیەك كەسەوە لە بەغدا، كە لە كاردانەوەی تویتی راوێژكارێكی مەسعود بارزانیدا ئەو كارەیان كرد، ئەوەش بە پاساوی ئەوەی سوكایەتی بە مەرجەعیەتی شیعەكان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا